ئاماده‌کردنی رزگار شێرکۆ شاکر
2010/4/17
2010/4/17
ئامانجی یانه :
ئامانجی یانه ئه‌وه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامه‌كانی بپارێزێ و ده‌رفه‌ت بۆ چالاكییه وه‌رزشیه‌كان درووست بكات و به‌هره‌ی ئه‌ندامه‌كان به‌ده‌ر بخات یان گه‌شه‌ی پێبدات .
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا یانه هه‌ول ده‌دات شێوازی سه‌رده‌می و شارستانیانه جێبه‌جێ بكات به سیسته‌مێكی دیموكراتیانه‌ی رێك وه‌ك هاندانی ئه‌ندام بۆ :-
- ئه‌نجامدانی كاری خۆبه‌خشانه و كاری به كۆمه‌ڵ و خێرخوازی له نێوان خۆیان و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی یانه‌دا .
- ئه‌نجام دانی ئاره‌زووه وه‌رزشییه‌كان له پال چالاكییه‌كانی تری وه‌ك رۆشنبیری و زانستی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان .
- به‌جیێهێنانی ئاره‌زووه‌كانی و گه‌شه‌پێدانی بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌رزشی به گشتی .
یاساغه‌كان (forbidden) :-
- یانه‌ی وه‌رزشی نابێت هیچ جۆره چالاكییه‌ك ئه‌نجام بدات كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاساغ كرابێت .
- به كار هێنانی وزه به‌خش و هه‌موو جۆره ده‌رمانێكی هێوركردنه‌وه یاساغ ده‌بێت ئه‌گه‌ر دكتۆرێكی شاره‌زا له‌م بوواره‌مۆله‌تی نه‌دابێت .
- نابێ ئه‌ندامی یانه به‌شدار بێت له هیچ جۆره چالاكییه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو وه‌ك پیسكردنی ژینگه ، تێكدانی كه‌ل و په‌ل و شوێنی مه‌شقكردن ، وه له كاتی روودانی‌دا به گوێره‌ی كاره دزێوه‌كه به توندترین شێوه سزا ده‌درێت .
- خواردنه‌وه و جۆره‌كانی (مه‌ی خواردنه‌وه)له ناو یانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك یاساغه .
- یانه هه‌ول ده‌دات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان له نێو ئه‌ندامه‌كانی .وه جگه‌ره‌كێشان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك یاساغ ده‌كرێت له شوێنه داخراوه‌كان وه‌ك ( ناو پاص " هۆل و شوێنه‌كانی مه‌شقكردن یان كاتی مه‌شقكردن ، ژووره‌كانی نووستن له كاتی گه‌شتدا .)
- یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌و چالاكییه وه‌رزشییانه ئه‌نجام ده‌دات كه لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان ئه‌نجامیان ده‌دات .
- ده‌كرێ یانه هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی تری وه‌رزشی ئه‌نجام بدات ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی یان دژ به لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان نه‌بێت .
ده‌سته‌ی گشتی :
به‌رزترین ده‌سته‌لاتیه له یانه‌دا ، سالانه جارێك رێك ده‌خرێ بۆ به‌دوا داچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی ده‌سته‌ی كارگێری بۆ چاره‌سه‌ركردن و پیلان دانان و نوێكردنه‌وه‌ی په‌یره‌و و پرۆگرام به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌رزش و پێشخستنی دا كار بكات . وه به ره‌زامه‌ندی 2/3 ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌سته‌ی كارگێری هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه.
ده‌سته‌ی گشتی له‌م ئه‌ندامانه‌ی خواره‌وه پێكدێت :-
- ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر . ئه‌وكه‌سانه‌ن كه یه‌كه‌مجار هه‌ول و كۆششیان داوه بۆ دامه‌زراندنی یانه ،وه تاكو له ژیاندابن ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی یانه‌ن .
- ده‌سته‌ی كارگێری یانه .
- ده‌سته‌ی فه‌خری.
- راهێنه‌ر .
- یاریزانان
- هه‌ركه‌سێك ئابوونه‌ی سالانه بدات و پابه‌ند بێت به په‌یره‌و و پرۆگرام .
ده‌سته‌ی كارگێری
ده‌سته‌ی كارگێری هه‌موو كاره‌كانی یانه به‌ێوه ده‌بات به شێوازی سه‌ركردایه‌تی به كۆمه‌ل وه به كۆمه‌ل به‌رپرسن له هه‌موو ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان . ئه‌م ده‌سته‌یه پێك دێت له (9) نۆكه‌س و (2) دوو ئه‌ندامی یه‌دگ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه :-
- سه‌رۆكی یانه : سه‌رۆكی یانه به‌رپرسه له رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری ( به‌لایه‌نی كه‌م مانگی جارێك ) ، لێپێچینه‌وه له هه‌موو به‌شه‌كانی یانه ده‌كات و بریاره‌كانی مانگی رابردوو تاو توێ ده‌كاو و له ئه‌نجامه باش و خراپه‌كان ده‌كۆلێته‌وه . به باشترین شێوه كه‌م و كورییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات ،له كاتی ناكۆكیدا به بریاری زۆرینه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری گریفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن .خه‌رجییه‌كانی مانگی رابردوو هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنێ و خه‌رجییه‌كانی مانگی داهاتووش ده‌خاته روو و به بریاری زۆرینه‌ی ده‌سته‌ی كاگێری جێگیر ده‌بێ وه سه‌رۆكی یانه به‌رپرسه له هه‌موو خه‌رجییه‌كان و به‌بێ واژووی سه‌رۆك هیچ خه‌رجییه‌ك ئه‌نجام نادرێت .
- جێگری سه‌رۆك : جێگری سه‌رۆك هاوكاری ته‌واوی كاره‌كانی سه‌رۆكی یانه ده‌بێت و له هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆك هاوكار ده‌بێت یان ئه‌و ئه‌ركانه جێبه‌جێ ده‌كات كه سه‌رۆكی یانه پێی راده‌سپێرێت وه كاتێك سه‌رۆكی یانه (نه‌خۆش كه‌وتبێ ، مۆله‌تی وه‌رگرتبێ ، وازیهێنابێ یان بمرێ ) ته‌واوی ده‌سته‌لاته‌كانی سه‌رۆك ئه‌گرێته ئه‌ستۆ .
- سكرتێر: ته‌واوی كاره كارگێرییه‌كانی یانه‌ی له ئه‌ستۆ دایه به ئاماده‌كردنی راپۆرتی مانگانه و رێكخستنی سه‌رجه‌م كاره‌كانی یانه .
- دارایی : به‌رپرسه له رێكخستنی راپۆرتی دارایی و شیكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و دیاریكردنی به‌لانس به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زش و یانه دا كار بكات .
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌سته‌ی كارگێری ئه‌م كارانه ئه‌نجام ده‌دات :-
- به‌رێوه‌بردنی یانه له رووی كارگێری و دارایی ، وه رێكخستنی كارنامه‌كانی یانه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی یانه له پێشخستنی وه‌رزش له شاره‌كه‌دا .
- جێبه‌جێكردنی بریاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ، كه سالانه جارێك رێك ده‌خرێ .
- جێبه‌جێ كردنی بریاره‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان كه تایبه‌ته به یانه وه‌رزشییه‌كان .
- جێبه‌جێكردنی بریاره‌كانی یه‌كێتی ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كان .
- وه‌رگرتنی ئه‌ندامه نوێكان و لابردنی ئه‌وانه‌ی كه واز ده‌هێنن .
- به‌دواداچوون بۆ داواكاری و گله‌یی و گازنده و كێشه‌ی ئه‌ندام و یاریزانان وه بریاردانی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنیان .
- ته‌ماشاكردنی ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه له ئه‌ندامه‌كان روو ده‌دا و ده‌ركردنی بریاری پێویست و گونجاو بۆ سزادانی پێویست به گوێره‌ی رێنماییه‌كان .
- بانگهێشتكردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسای و نا ئاسایی .
- به‌لانسی كۆتایی سال ئاماده ده‌كرێ و به‌لانسی پێشنیاركراو بۆ سالی داهاتوو رێك ده‌خرێ .
سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی ده‌سته‌ی كارگێری كۆتایی دێ به‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه :-
- كۆتایی هاتنی ماوه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری كه زۆرترین ماوه‌ی له چوار سال زیاتر نابێت .
- نه‌هاتن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسای و نا ئاسای به‌بێ هۆ بۆ ماوه‌ی سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك .
- ئه‌گه‌ر یه‌كێ له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی له ده‌ست دا .
- له كاتی واز هێناندا .
- له كاتی مردن‌دا.
- ئه‌گه‌ر به‌رێز وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری واژوو كرد .
داریای :- دارایی یانه پێكدێت له
- هاوكاری مانگانه‌ی (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش و یارییه ملییه‌كان )ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان .
- ئابوونه‌ی ئه‌ندامان .
- قازانجی یارییه‌كان و ئه‌و چالاكییانه‌ی یانه پێی هه‌لده‌ستێت .
- داهاتی جۆرا و جۆری وه‌ك به‌كرێدانی یاریگا و خان‌و ( منشات)
- قازانجی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له بانقه .
- هاوكاری جۆراو جۆر كه كه‌سان پێشكه‌ش به یانه‌ی ده‌كه‌ن .
- سالی دارای له یه‌كی كانوونی دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كات وه له 31 ی كانوونی یه‌كه‌م كۆتایی دێت .
- هه‌موو ئه‌و داهاتانه‌ی له سه‌ره‌وه رووه كرایه‌وه به به‌شێك له داهاتی گشتی ده‌ژمێردرێت . بۆیه نابێ به فیرۆ بدرێت و به یاسای گشتیش ده‌سته‌ی كارگێری لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ل ده‌كرێت ، به تایبه‌تی سه‌رۆكی یانه و به‌رپرسی دارایی .
- نابێ هیچ خه‌رجییه‌ك ئه‌نجام بدرێت به‌بێ بریاری ده‌سته‌ی كارگێری .
10. خه‌رجییه‌كان له كاتێك ئه‌نجام ده‌درێت كه سه‌رۆكی یانه بریاری خه‌رج كردنه‌كه‌ی واژوو كردبێ ، به مه‌رجێك له چوار چێوه‌ی به‌لانس دابێت .
11. به‌رزترین بری پاره‌ی خه‌رج كرا‌و له پاره‌ی (اموال) یانه به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ ده‌سته‌ی كارگێری بریتییه له 50000 په‌نجا هه‌زار دینار .
12. پێویسته سه‌رجه‌م پاره‌ی یانه له بانك دابێت وه به‌رپرسی دارایی بری 150000سه‌د و په‌نجا هه‌زار تاكو دووسه‌د هه‌زار دیناری له‌به‌ر ده‌ست دابێت بۆ راپه‌راندنی كاره هه‌نووكه‌ییه‌كان كه له پرێكدا رووده‌ده‌ن . خه‌رج كردنه‌كه‌ش به پێی رێنماییه‌كان ده‌بێت .
13. دارایی ، به‌لانس ژمێریاری یانه له لایه‌ن به‌رپرسی دارایی رێك ده‌خرێت . له هه‌ر كاتێكدا ده‌خرێته ژێر چاودێری و ووردبینی یانه ، یان ( به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش و یارییه مللیه‌كان ) یان هه‌ر لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار له بواری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم .
14. داهاتی یانه ته‌نها بۆ به‌جێهێنانی ئامانجه‌كانی یانه خه‌رج ده‌كرێت .
15. هه‌ر كه‌سێك داهاتی یانه بدزێ یان یاری پێ‌بكا ( گه‌مه‌ی پێ بكا ) به گوێره‌ی یاسا باوه‌كان مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ده‌كرێت.
خه‌رجییه‌كانی یانه دابه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌م به‌شانه:-
- راتب و كگرێ و به‌شدارییه‌كانی گۆڤار و رۆژنامه‌كان .
- خه‌رجییه‌كانی كارگێری: وه‌ك
+پۆست و گه‌یاندن و ئاو وكاره‌با و فۆن .
+میوانداری و پێشوازی .
+خه‌رجی دروستكردن و چاككردنه‌وه (الصیانه).
+ پێویستی و كه‌ل و په‌لی وه‌رزشی .
+خه‌رجی جۆراو جۆر وه‌ك خه‌لات و كرێی ناوبژیوانان .
+ خه‌رجی پاله‌وانیه‌تیه‌كانی ناوخۆ .
+ خه‌رجییه‌كانی مه‌شق و راهێنان .
+ خه‌رجییه‌كانی ئاماده‌كردنی یاریزان و راهێنه‌ر و ناوبژیوانان .
+ كردنه‌وه‌ی خێوه‌تگه‌ی وه‌رزشی ( معسكرات ریاضیة) .
+ هاوكاری یاریزان و راهێنه‌ران .
+هاوكاری كارگێری وه‌كو ( خزمه‌تگوزاری و پاسه‌وان و كارگێر) .
+ خه‌رجی هاتۆ چۆی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری بۆ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی یانه .
+ خه‌رجی ئه‌نجامدانی یاری دۆستانه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری یانه .
+خه‌رجی به‌شدار بوون له پاله‌وانیه‌تیه‌كان . كه یه‌كێتییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
+ خه‌رجییه جۆراو جۆره‌كان كه ناتوانرێت ده‌ست نیشان بكرێ . وه‌كو كاره‌سات ( لافاو ، بای به‌ھێز ، مه‌ترسییه‌كانی هات و چۆ ) .
كۆگا
كۆگای یانه ئه‌و شوێنه پارێزراوه‌یه كه كه‌لوپه‌له جۆراو جۆره‌كانی تێدا ده‌پارێزرێت وه پێویسته یه‌كێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه ئه‌و به‌رپرسێتییه بگرێته ئه‌ستۆ بۆ پاراستنی كه‌ل و په‌له‌كان .
كه‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌كان ده‌كرێن به دوو به‌ش :
+ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی له كاتی به كارهێناندا تێك ده‌چن . ته‌مه‌نیان له مانگێك بۆ سێ مانگ زیاتر نییه وه‌ك ( تۆپ و جل و به‌رگی وه‌رزشی .. هتد )
+ ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی به‌ره به‌ر له كاتی به‌كار هێناندا تێك ده‌چن ( ده‌سوێن) ( كه ته‌مه‌نیان له سالێك و دوان زیاتره)
ئه‌ركه‌كانی به‌رپرسی كۆگا
- هه‌لگرتنی كه‌ل و په‌له جۆراو جۆره‌كان به شێوه‌یه‌كی رێك و گونجاو وه له تۆمارگه‌ی تایبه‌تدا به شێوه‌یه‌كی پوخت ریزبه‌ندیان بكات .
- له‌ناو تۆمارگای تایبه‌تدا به پوختی كه‌ل و په‌له هاتووه‌كان و رۆیشتووه‌كان به به‌روار و لایه‌نی هێنه‌ر و وه‌رگر تۆمار بكات به واژووی كه‌سه‌كانه‌وه .
- ئه‌و كه‌ل و په‌لانه ده‌ست نیشان بكات كه زۆر به‌كار دێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌بێت و له داهاتوودا زۆرترین بری بكرێت .
- به‌رپرسه له فه‌وتان یان تێك چوون یان بزربوونی كه‌ل و په‌له‌كان .
ئه‌ندامێتی
هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌یه ببێته ئه‌ندامی یانه به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه :-
- مانگانه‌ی دیاریكراو بدات ( ئابوونه) . كه سالانه له بیست و پێنج هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت .
- داوایه‌ك پێشكه‌ش به یانه بكات .كه دوو ئه‌ندامی هاورێیی واژوویان كردبێت .
- به نووسراوێك به‌ڵێن بدات كه پابه‌ند ده‌بێت به ئامانج و درووشمه‌كانی یانه و رێزی یانه و ئه‌ندامه‌كانی ده‌گرێت .
مافه‌كانی ئه‌ندام
- توانای ده‌نگدانی هه‌یه . ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له 18 سال تێپه‌ری بوو .
- مافی هه‌یه سوود له گشت خزمه‌ت گوزارییه‌كانی یانه وه‌رگرێ .
- مافی به‌شدار بوونی له گشت چالاكییه‌كان هه‌یه به گوێره‌ی تواناكانی .
پابه‌ند بوونی ئه‌ندام
ئه‌ندام پابه‌ند ده‌بێت به‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه :
- رێزگرتن له یانه و سیسته‌می كاركردن و په‌یره‌وی ناوخۆ .
- رێزگرتن له بریاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی كارگێری یانه .
- ئابوونه‌ی سالانه بدات .
- پاراستنی پاره( اموال) و كه‌ل و په‌له‌كانی یانه و به فیرۆ نه‌دانیان .
له ده‌ست دانی ئه‌ندامێتی
هه‌ركه‌سێك مافی ئه‌ندامێتی له ده‌ست ده‌دات به بریاری ده‌سته‌ی كارگێری یانه ئه‌گه‌ر ئه‌م خالانه‌ی لێ روودا :-
- له كاتی وازهێناندا (استقاله) .
- له كاتی مردن‌دا .
- ئه‌گه‌ر یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی له ده‌ست دا . وه‌ك :-
+ئه‌گه‌ر كارێكی ئه‌نجامدا ببێته هۆی زیان گه‌یاندن به یانه یان ناو زراندنی یانه و ئه‌ندامه‌كانی .
+ ئه‌گه‌ر به ئه‌ندام بوونی به‌كار هێنا بۆ ئامانجه تایبه‌تیه‌كانی خۆی .
+ ئه‌گه‌ر ئابوونه‌ی سالانه‌ی نه‌دا .
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی
هه‌موو ئه‌ندامێك دوای ته‌واو بوونی دوو سال ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی كه ته‌واوی پابه‌ند بوون و كار و چالاكی له‌و ماوه‌یه‌دا به‌بێ پچران جێبه‌جێ كردبێت وه ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی كارگێری له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ تێبینیه‌كی له‌سه‌ر نه‌بێت .
مافه‌كانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی
- له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی دا ئاماده ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌كه ئاسایی بێت یان نائاسایی .هه‌موو سالێك ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه جارێك ئه‌نجام ده‌درێت .
- مافی ده‌نگدان و خۆپالاوتنی هه‌یه بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه .
- به بریاری 3/2 ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌توانرێ په‌یره‌و پرۆگرام و ئامانجه‌كانی یانه ده‌ستكاری بكرێ و نوێ بكرێته‌وه به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه و ئه‌ندامانی یانه .
- راپۆرتی كار و چالاكییه‌كانی سالی رابردوو شی ده‌كرێته‌وه . به‌رنامه بۆ سالی داهاتوو داده‌نرێ .
- راپۆرتی دارایی و به‌لانس شی ده‌كرێته‌وه . بۆدجه‌ی سالی داهاتووش ده‌خرێته روو .
- هه‌لبژاردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری . كه به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ده‌بێت :-
v ئه‌ندامی یانه ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌م ماوه‌ی سالێك به‌سه‌ر به ئه‌ندام بوونی تێ په‌ریبێت، ئه‌وكات توانای ده‌نگ دانی ده‌بێت .
v هه‌ركه‌سێك خۆی بۆ ده‌سته‌ی كارگێری هه‌لبژێرێت ده‌بێ ته‌مه‌نی له سه‌رووی 30 سی سال بێت . وه بۆ سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر و به‌رپرسی دارایی له ته‌مه‌نی 40 چل سال به‌ره‌و سه‌ره‌وه بێت .
v دوای دوو سال به ئه‌ندام بوون ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌وجا بۆی هه‌یه خۆی بۆ ده‌سته‌ی كارگێری هه‌لبژێرێت . واتا له‌و كاته‌ی كه ئه‌بێته ئه‌ندام له یانه پێویسته سێ یان چوار سال تێپه‌رێت تاكو توانای خۆ پالاوتنی هه‌بێت بۆ ده‌سته‌ی كارگێری .
v سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر و به‌رپرسی دارایی له دوو خولی هه‌لبژاردن زیاتر ناتوانن خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه بۆ هه‌لبژاردنی داهاتوو .
v هه‌ركه‌سێك كه له ده‌ستی كارگێری یانه ده‌رچوو ده‌بێت واز له یاریكردن بێنێت ئه‌گه‌ر یاریزان بوو ، ئه‌گه‌ر راهێنه‌ر بوو واز له راهێنه‌رێتی بێنێت .
v هه‌ركه‌سێك كه له ده‌ستی كارگێری یانه خۆی كاندید ده‌كات نابێ له ده‌زگایه‌كی تری وه‌رزشی به‌رپرس بێت وه‌كو ( ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كان ، چالاكی و دیده‌وانی ، یه‌كێتیه‌وه‌رزشییه‌كان )
گله‌یی و سزاكان
1- هه‌رئه‌ندامێك گله‌یی و شكایه‌تی هه‌بوو بۆی هه‌یه فۆرمی وه‌بیر خستنه‌وه ( memorandum) له رێگای به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یانه ، بۆ ده‌سته‌ی كارگێری به‌رز بكاته‌وه . پێویسته به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان گوێ له گله‌ییه‌كان رابگرێ و له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا " له به‌رواری به‌رزكردنه‌وه‌ی گله‌ییه‌كه " روونكردنه‌وه‌ی خۆی بۆ ده‌سته‌ی كارگێری ئاماده بكات به راسپارده و ئامۆژگاری و رێنماییه‌كان .
2- پێویسته ئه‌ندام ، رێز له یانه‌كه‌ی و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری بگرێت . وه له كاتی روودانی هه‌ر بێ رێزییه‌ك به‌رامبه‌ر یانه یان هه‌ر ئه‌ندامێكی تری ده‌سته‌ی كارگیری یان ده‌سته‌ی گشتی كه ببێته هۆی ناو زرانی یانه و ئه‌ندامه‌كانی ، یاخود زیان گه‌یاندن به یانه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ، چاوه‌روان ده‌كرێ ئه‌م سزایانه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكرێت :-
- ئاگادار كردنه‌وه .
- ئاگكادار كردنه‌وه‌ی كۆتایی ( warning) .
- را‌گرتن بۆ ماوه‌ی سێ مانگ كه نه‌یه‌ته ناو یانه و نابێت هیچ جۆره یارییه‌كیش ئه‌نجام بدات .
- پێشنیاركردن به ده‌ركردنی كاتی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ .
- پێشنیار كردن به ده‌ركردنی یه‌كجاره‌كی له یانه واتا لێ سه‌ندنه‌وه‌ی مافی ئه‌ندامێتی .
3- له كاتی پێشنیار كردنی ده‌ركردنی ئه‌ندامێك پێویسته ده‌سته‌ی كارگێری ئه‌و ئه‌ندامه بانگ بكا بۆ كوێگرتن له بیر و بۆ چوونه‌كانی ، وه له دادگایه‌كی یه‌كساندا كه ده‌سته‌ی كارگێری رێكی ده‌خات به‌لگه‌كان ده‌خرێته روو .
4- ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه دوا كه‌وت له كات و شوێنی دیاریكراو ، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ، بریاری ده‌ركردن ده‌چه‌سپێ .